ئەی دایە گیان !
لە یادمە ، کە مناڵ بووم ،
ئەشقی تامی تفت و تاڵ بووم :
گڵم دەخوارد ،
قوڕم دەجوی ،
تۆش زللەیەکت لێ دەدام ،
هەمووت پێ تووڕ فڕێ دەدام .
ئەی دایە گیان !
ئێستا گەورەم و مناڵ نیم ،
ئەشقی تامی تفت و تاڵ نیم ،
کەچی ئەگەر ئەمجارەشیان
ڕێم بکەوێتەوە بێرکۆت
لێشم بدەی ،
لێشم حەرام کەی شیری خۆت ،
من بە تەشیەکەی مناڵی دەڕێسمەوە :
دار ، بەرد ، قوڕ ...
چیم بێتە ڕێ دەیلێسمەوە !
پەشێو